AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣٠ ١٢:٥٣

دۆزینەوەی ۱۲۳٦ تەرم لە ۳ گۆڕی بە کۆمەڵی ڕەقە

دۆزینەوەی ۱۲۳٦ تەرم لە ۳ گۆڕی بە کۆمەڵی ڕەقە

بەرپرسانی لێژنەی ئاوەدان کردنەوەی شاری ڕەقە لە سووریا ڕایانگەیاند کە ۳ گۆڕی بە کۆمەڵیان لە شاری ڕەقە دۆزیوەتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، بەرپرسانی لێژنەی ئاوەدان کردنەوەی شاری ڕەقە ڕایانگەیاند کە لە میانەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شاری ڕەقە ۳ گۆڕی بە کۆمەڵ کە بە تازەیی دۆزراونەتەوە، تەرمی یەک هەزار و ۲۳٦ کەسی تێدا بووە.

ئەم بەرپرسانە هەروەها جەختیان کرد کە ژمارەی ئەو تەرمانەی هێشتا لە ژێر بینا ڕووخاوەکانی شاری ڕەقە ماون ڕوون نییە و کەس نازانێت کێن.

شایانی باسە کاری دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و تەرمەکان لە یەک ساڵی ڕابردوودا دەستی پێ کرووە و تاکوو ئێستەش بە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵی داعشییەکان لەم شارە دۆزراوەتەوە.

News ID 20391

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha